رێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی ئاشکرایدەکات، هەریەکە لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم پابەندنین بە تەرخانکردنی 5% ی دامەزراندن بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.
رێکخراوەکە لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، عێراق شکستیهێناوە لە جێبەجێکردنی ئەو یاسا نیشتمانیانەی مافی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەپارێزێت، بە تایبەت لە دۆزینەوەی هەلی کار و بەو هۆیەوە هەزاران کەسیان بێکارن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی یاسا هەریەکە لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم پابەندن بە تەرخانکردنی 5% ی دەرفەتی کار لە کەرتی گشتی و 3% ی دەرفەتی کار لە کەرتی تایبەت بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، بەڵام ئەم یاسایە کاری پێناکرێت.
عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین خاوەن پێداویستی تایبەتی هەیە، کە ژمارەیان نزیکەی سێ ملیۆن کەسە و بەهۆی نەبوونی دەرفەتی کارەوە زۆرینەیان بێکارن.