جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، 200 كچ و ژنی ئازای سەرجەم شار و شارۆچكەكانی كوردستان پڕۆگرامێكی تایبەتی پیشەسازیی خۆراكیان تەواوكرد
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند، دڵخۆشبووم بەبینینیان و زیاتر دڵخۆش دەبەم كە بەم نزیكانە بەرهەمەكانیان سفرە و خوانی ماڵانمان بڕازێننەوە و ببنە خاوەن كارو بزنسی خۆیان.
وتیشی، “سوپاس بۆ وەزارەتی كشتوكاڵ و هەردوو رێكخراوی USAID و UNDP دەكەم بۆ ئەم دەستپێشخەرییەیان. هەرچی بە ئێمە بكرێت لەپشتیوانی و پاڵپشتی بەشداربووان درێغی ناكەین”.