قوباد تاڵەبانی: دەستكەوتی گەورە جیاكردنەوەی مووچەیە لە خەرجیی كرداری

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، دەستكەوتی گەورە جیاكردنەوەی مووچەیە لە (ئینفاقی فیعلی) خەرجیی كرداری و پەسەندكردنی بودجە زۆر كێشە چارەسەردەكات.

دوای پەسەندكردنی خشتەكانی بودجە و جیاكردنەوەی مووچە لە خەرجیی كرداری، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، پەسەندكردنی بودجە زۆر كێشە چارەسەردەكات و وتیشی، “یەكێك لە دەستكەوتە گەورەكان كە ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر درا و پەسەندكرا جیاكردنەوەی مووچەیە لە(ئینفاقی فیعلی)خەرجیی كرداری”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك كۆمار: پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم وەك هەموو مووچەخۆرانی دیكەی وڵات دابینبكرێت

سەرۆك كۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان وەك هەموو مووچەخۆرانی دیكەی وڵات دابینبكرێت. د. لەتیف رەشید…
Total
0
Share