پێشەوا هەورامانی: دواکەوتنی ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە ستەمە

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، “دواکەوتنی ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە ستەمە”.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی بۆ ناردنی مووچە لەلایەن بەغدادەوە جێبەجێکردووە، دەبوو مووچەی هێزە ئەمنییەکان سێ رۆژ پێش ئێستا بنێردرێت، بەڵام نەنێردراوە.

دەشڵێت، دواکەوتنی ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە جۆرێکە لە ستەم، پێویستە بابەتی مووچە نەکرێتە کارتێکی سیاسی و لەکاتی خۆیدا بنێردرێت.

بابەتی پێشتر

ئاگرەكەی بازاڕی چەلێی دهۆك كۆنترۆڵكرا

بابەتی دواتر

زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچە پێش جەژن ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لەمەودوا عێراق مووچەی خۆی دابەشبكات پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ كاركردن بە یاسای بودجە و ناردنی لیژنەیەكی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بۆ…
Total
0
Share