ئاگرەكەی بازاڕی چەلێی دهۆك كۆنترۆڵكرا

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دهۆك رایدەگەیەنێت، ئاگرەكەی بازاڕی چەلێی دهۆك كۆنترۆڵكرا.

بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دهۆك لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ ئاگرێك لە دوكانێكی بازاڕی چەلێ كەوتەوە و لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانیی دهۆكەوە ئاگرەكە كۆنترۆڵكرا كە بەهۆی شۆرتی كارەباوە بووە.

راشیگەیاند، رووداوەكە تەنها زیانی ماددی لێكەوتۆتەوە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی کوردستان: پێویستە پێنج ڕۆژنامەنوسەکە ئازادبکرێن

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی، لە ڕاپۆرتێکدا کە ئاڕاستەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە دەڵێت، “پێویستە بەخێرایی و بەبێ…
Total
0
Share