هاتوچۆی عێراق وەک قۆناغی یەکەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی دیاریکرد کە تابلۆی ژمارەکەیان دەگۆڕدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گشتیی عێراق پڕۆژەی گۆڕینی تابلۆی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانی راگەیاند و وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆش دەڵێت، ”لە قۆناغی یەکەمدا ئۆتۆمبێلە نوێکان دەگرێتەوە”.

میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق و شانەی راگەیاندنی ئەمنی لەوبارەیەوە ئەوەی خستەڕوو، ”قۆناغی یەکەم ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە کە بۆ یەکەم جار تۆماردەکرێن و ساڵانەکەیان نوێ دەکەنەوە”.

دەشڵێت، ”وەزارەتەکەمان چاوەڕێی بەرهەمهێنانی زیاتری تابلۆکان دەکات بەمەبەستی فراوانکردنی کارەکان و ئەنجامدانی زۆرترین مامەڵە بۆ هاوڵاتییان، هاوکات دروستکردنی تابلۆکان کاتێکی زۆری بۆ گەڕاندوینەتەوە چونکە لە ناوخۆی عێراقدا دروستدەکرێت”.

بابەتی پێشتر

سەرۆک وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات

بابەتی دواتر

ئاگرەكەی بازاڕی چەلێی دهۆك كۆنترۆڵكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share