ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتی حكومەتەكەی كازمی بە “پشتگوێخستن” تۆمەتباردەكات

گۆڕەپانی تەجریر لە بەغداد

ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ داوا لە دەسەڵاتدارێتی عێراق دەكات پابەندی بەڵێنەكەی بێت دەربارەی دیاریكردنی شوێنی قوربانیانی بێسەروشوێنكردنی زۆرەملێ و لێپێچینەوە لە بەرپرسانی، هێزەكانی حەشدی شەعبی-یش بەو كارە تۆمەتبار دەكات.

ڕێكخراوی بەرگری مافەكانی مرۆڤ (هیومان ڕایتس وۆچ) ئەمڕۆ دووشەممە 16ی تشرینی دووەم حكومەتی عێراقی بە پشتگوێخستنی دۆسیەی بێسەروشوێنبووان تۆمەتباركرد و وتی، لەوەتەی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران پۆستەكەی لە ئایاری 2020 وەرگرتووە، ڕایگەیاندووە كە حكومەتەكەی كاردەكات لەسەر دانانی شێوازێكی نوێ بۆ دیاریكردنی جێگەی قوربانیانی بێسەروشوێنكراوی زۆرەملێ، بەڵام پێدەچێت دەسەڵات كارێكی نەكردبێت كە شایەنی ئاماژە بێت.

ئەوەش دەڵێت، لە سەرجەم ئەو حاڵەتانەی هیومان ڕایتس وۆچ بەدواداچوونی لەسەر كردووە، كەسوكارەكانیان هیچ زانیارییەكان لە دەسەڵاتداران دەستنەكەوتووە دەربارەی شوێنی بێسەروشوێنبووان. هیچ كام لە خێزانەكان هیچیان لەسەر شێوازە نوێیەكە نەبیستووە، پەیوەندیشیان پێوەنەكراوە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، دەسەڵاتدارێتی عێراق وەڵامی نامەیەكی ڕێكخراوەكەی لە 5ی تشرینی دووەم نەداوەتەوە كە تیایدا داوای زانیاری كردووە سەبارەت بە هەشت حاڵەتی بێسەروشوێنكردن كە لە ماوەی نێوان كانونی یەكەمی 2019 تا تشرینی یەكەمی 2020 ڕویانداوە.

بەپێی هیومان ڕایتس وۆچ لە سەرجەم ئەو حاڵاتانەی ئەوان بەدواداچوونیان لەسەر كردووە هێزەكانی حەشدی شەعبی تۆمەتبار و لە پشت ئەنجامدانییەوەن.

بابەتی پێشتر

كۆرۆنا و كەوچی چا.. ژمێركارییەكی سەیر لەبارەی ئەو ڤایرۆسەوە

بابەتی دواتر

سێ سەرۆكایەتییەكە و كۆمسیۆن و یۆنامی لەسەر ڕێوشوێنەكانی هەڵبژاردن كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share