مەرجی دروستکردنی خانوو لەسەر زەویی دابەش دوو راگەیەندرا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویکردەوە، رێگەبە دروستکردنی دوو خانوو یان زیاتر دەدرێت لەسەر یەک پارچە زەوی بەو مەرجانەی لەلایەن وەزارەتەوە دانراون.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کە ئاڕاستەی سەرجەم شارەوانییەکانی کردووە، ئەو کەسانەی دەیانەوێت یەک پارچە زەوی بکەن بە دوو بەش یان زیاتر و زیاتر لە خانوویەکی لەسەر دروست بکەن پێویستە لە 200 مەتر دووجا كەمتر نەبێت و رووكاری هەر پارچە زەوییەكیان لە پێنج مەتر كەمتر نەبێت و دەبێت رووبەری هەر زەوییەكیش دوای دابەشكردنی بەلای كەمەوە 100 مەتر دووجا بێت.

هەر لە مەرجەکاندا هاتووە، هەر هاوڵاتییەک یەک جار سوودمەند دەبێت لە دابەشکردنی زەوییەکەی بۆ دوو بەش.

بابەتی پێشتر

کەسێک لە بەنداوی خاسەی کەرکوک خنکا

بابەتی دواتر

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ئاڵوگۆڕكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share