چین: ئامادەین بۆ ئاڵوگۆڕ و هاوکاریی سەربازیی لەگەڵ ئەمریکادا

وەزیری بەرگریی چین رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە پەیوەندیی سەربازیی لەگەڵ ئەمەریکا بەهێز بکات و پێویستیان بە ئاڵوگۆڕی زیاترە بە شێوەیەکی ورد.

دۆنگ جون، وەزیری بەرگریی چین لە لێدوانێکیدا لە میانەی بەشداریکردنی لە دیالۆگی شانگریلا لە سەنگافورە ئاماژەی بەوە کرد، ”پەکین ئامادەیە پەیوەندییە سەربازییەکانی لەگەڵ ئەمەریکا بەهێزبکات، ئێمە هەمیشە ئامادە بووین بۆ ئاڵوگۆڕ و هاوکاریی سەربازیی، بەڵام ئەمە پێویستی بەوەیە هەردوو وڵات لەسەری کۆببنەوە”.

ئەو وەزیرەی چین ئەوەشی خستەڕوو، ”ئێمە پێمان وایە پێویستمان بە ئاڵوگۆڕی زیاترە بە شێوەیەکی ورد چونکە جیاوازی لە نێوان سوپاکانماندا هەیە و سوپاکەمان هەمیشە هێزێکی گەورە و تۆکمە بووە لە بەرگریکردن”.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: تاتۆ هۆکارە بۆ جۆرێکی مەترسیداری شێرپەنجە

بابەتی دواتر

عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی خانەنشینان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گاردیان: تۆڕەکانی تورکیا پاسپۆرتی ساختە بۆ ئەندامانی داعش دەردەکەن بۆ گەیشتنیان بە ئەوروپا و ئەمریکا

لێکۆڵینەوەیەک کە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئەنجامیداوە دەریخستووە، لە تورکیا بەشێوەیەکی مەترسیدار پاسپۆرتی گەشتکردنی ساختە هاوشێوەی پاسپۆرتی فەرمی بۆ…
Total
0
Share