نرخی مریشك بەرزبووەوە

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك بە بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بەرزبووەتەوە و خاوەنی كێڵگەپەلەوەرییەكان لە ئێستاشدا لە زەرەردان.

نازم عەبدوڵا سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نرخی یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگەپەلەوەرییەكان بە دوو هەزار و 250 بۆ دوو هەزار و 400 دینار دەفرۆشرێت و بە بەراورد بە دوو هەفتە پێش ئێستا كەمێك نرخەكەی بەرزبووەتەوە كە یەك كیلۆ مریشك لە دوو هەفتەی رابردوودا بە هەزار و 900 دینار بووە.

وتیشی، “ئێستا خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە زەرەردان بەو پێیەی یەك كیلۆ مریشك دوو هەزار و 800 دینار لەسەر خۆیان دەكەوێت و بە دوو هەزار و 250 دینار بۆ دوو هەزار و 400 دینار دەیفرۆشن”.

بابەتی پێشتر

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

رێگایەك دادەخرێت و شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share