ئەمڕۆ ناوی 2500 فەرمانبەری دیكە بۆ بە بانكیكردنی مووچە رەوانەی بەغداد كرا

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە وەزارەتی داراییەوە ناوی 2500 فەرمانبەری دیكەی هەرێمی كوردستان بۆ بە بانكیكردنی مووچە ئاراستەی بانكی تی بی ئای كرا.

عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ناوی 2500 فەرمانبەری دیكەی هەرێم بۆ بە بانكیكردنی مووچە لە وەزارەتی داراییەوە ئاراستەی بانكی تی بی ئای كرا و ئامانجمانە لە هەرێمی كوردستان مووچە بە بانكی بكرێت و مووچەخۆران مامەڵە بە پارەی كاشەوە نەكەن.

وتیشی، “تائێستا زیاتر لە 400 هەزار مووچەخۆر لە هەژماری من تۆماركراون و ئامانجمانە تا كۆتایی ئەمساڵ یەك ملیۆن مووچەخۆر تۆماربكەین”.

بابەتی پێشتر

ئاگر لە گۆڕستانێكی هەولێر كەوتەوە

بابەتی دواتر

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی سەردانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفای كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share