“کازمی دانی بەوەدەناوە کە زوڵم لە هەرێمی کوردستان دەکرێت”

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، کازمی ڕایگەیاندووە “زوڵم لە هەرێمی کوردستان دەکرێت”.

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوای کۆبوونەوەکە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ” كازمی دەیەوێت بۆ ناردنی 320 ملیار دیناری ھەرێمی كوردستان كۆدەنگییەك دروست بكات”.

بەشیر حەداد ڕاشیگەیاندووە، “تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەمان لەگەڵ مستەفا کازمیدا پرسی ناردنی بەشەبودجەی هەرێم بووە و باس لەوەشکراوە کە دەکرێت گفتوگۆ دروستبکرێت لەسەر ناردنی ئەو بڕە پارەیە”.

بە وتەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کازمی ڕایگەیاندووە کە دەیانەوێت ئەو بڕە پارەیەی هەرێم بنێرن، بەڵام پێویستی بە کۆدەنگی و گفتوگۆ و ڕێککەوتنە.

بەشیر حەداد ئەوەشی ئاسکراکرد کە کازمی لەبەرچاوی ئەوان پەیوەندی بە وەزیرانی دارایی و بازرگانییەوە کرد و وتی دەیەوێت “لە ماوەیەکی کەمدا ئەم کێشەیە چارەسەربکرێت”.

لە دوای تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسایی پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گرژی کەوتوەتە نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدادەوە و هەردولا ئامادەییان دەربڕیووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سامان حسێن: هەزاران خاوەن پێداویستیی تایبەت هەن کە پارەیان نییە گۆشت بکڕن بۆچی خێر دەبەنە دەرەوە؟

سکرتێری یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان، ڕایگەیاند، هەزاران خاوەن پێداویستیی تایبەت هەن کە پارەیان نییە گۆشت بکڕن بۆچی خێر دەبەنە…
زیاتر ببینە

مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی: ماوەی ساڵێکە شوان داودی لە ڕێگەی بەرپرسانەوە بڕیاری گۆڕینەکەی دوادەخات

مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر قسەکانی شوان داودی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ماوەی نزیکەی ساڵێکە بڕیاری گۆڕینی…
زیاتر ببینە

دەربەندیخان.. بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون چەند رێوشوێنێك دەستیپێكرد

بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون چەند رێوشوێنێكی پێویست لە قەزای دەربەندیخان دەگیرێتەبەر. بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان…
Total
0
Share