کام یانەیەی ئەوروپا خاوەنی گرانبەهاترین پێکهاتەیە؟

سەنتەری لێکۆڵینەوە وەرزشییەکانی سەر بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (CIES)، نرخی پێکهاتەی یانەکانی کیشوەری ئەوروپای بڵاوکردەوە.

بەپێی نوێترین داتاکانی (CIES)، یانەی مانچستەر سیتی خاوەنی گرانبەهاترین پێکهاتەیە لەنێو سەرجەم یانەکانی ئەوروپا، تێچووی گواستنەوەی یاریزانانی گەیشتووەتە یەک ملیار و 280 هەزار یورۆ.

لەپلەی دووەمیشدا یانەی مانچستەر یونایتد هاتووە، کە تێچووی گواستنەوەی یاریزانەکانی ملیارێک و 210 ملیۆن یورۆ بووە.

یانەکانی شاری مانچستەر (سیتی و یونایتد) تەنها دوو یانەبوون کە نرخیان ملیار یورۆی تێپەڕاندووە، توانیویشیانە پێش چەندین یانەی گەورەی وەک بەرشلۆنە، بایرن میونشن، لیڤەرپوڵ، ڕیاڵ مەدرید، یوڤانتۆس و پاریس سان جێرمان بکەون، کە لەئێستادا لە بەهێزترینەکانی جیهانن.

ڕیزبەندی تێچووی گواستنەوەی پێکهاتەی یانەکان:

  1. مانچستەر سیتی: ملیارێک و 280 ملیۆن یورۆ
  2. مانچستەر یونایتد: ملیارێک و 210 ملیۆن
  3. چێڵسی 946 ملیۆن
  4. بەرشلۆنە 896 ملیۆن
  5. بایرن میونشن 890 ملیۆن
  6. لیڤەرپوڵ 868 ملیۆن
  7. ڕیاڵ مەدرید 846 ملیۆن
  8. پاریس سان جێرمان 808 ملیۆن
  9. بوروسیا دۆرتمۆند 687 ملیۆن
  10. ئەتلەتیکۆ مەدرید 662 ملیۆن یۆرۆ
بابەتی پێشتر

ڕێكخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان دەستیان لەكاركێشایەوە

بابەتی دواتر

عەسائیبی ئەهلی حەق ئەنجامی هەڵبژاردنی ڕەتكردەوە و هەڕەشەدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share