بانکی ناوەندیی عێراق 277 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی خستنەڕووی دۆلاری ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و بە گوێرەی خشتەکە بانکەکە 277 ملیۆن و 778 هەزار و 717 دۆلاری فرۆشتووە.

بە گوێرەی خشتەی بانکەکە، لەو بڕە 21 ملیۆن و 950 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە و 255 ملیۆن و 828 هەزار و 717 دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی بازرگانی بووە.

ئێستا بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی هاوتای 144 هەزار و 700 دیناری عێراقییە و ئەمڕۆ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بەرزبوونەوەیەکی کەمی بەخۆیەوە بینی و نزیکەی 200 دینار بەرزبووە بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕەکان لە بەیانی ئەمڕۆدا کە 144 هەزار و 500 دینار بوو.

بابەتی پێشتر

سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمان کۆمسیۆن پێشنیاری وادەیەک بۆ سەرۆکایەتیی هەرێم دەکات

بابەتی دواتر

چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی تشرینی یەكەم بەرزبوونەوەیەكی كەمی بەخۆیەوە بینی، هۆكارەكەشی بۆ نزیكبوونەوەی باهۆزێكی بەهێز لە ئەمریكا…
Total
0
Share