بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەینێ بەراورد بە رۆژانی رابردوو، لە ناوچەکانی هەرێم پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و لە گەرمیان دەگاتە 43 پلە.
بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیى هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بە (1-2 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ بەرزدەبێتەوە.
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە، بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، سبەی پێنجشەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بە نزیکەى (1-2) بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر :39
سلێمانى: 37
دهۆک : 37
زاخۆ : 38
هەڵەبجە :39
کەرکوک: 42
سۆران : 36
حاجی ئۆمەران: 28
گەرمیان : 43