کوشتنی سەربازێکی ئۆکرانی ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕ بەهێزتردەکات

سوپای ئۆکرانیا کوژرانی ئەندامێکی لە پێکدادان لەگەڵ جوداخوازانی نزیک لە ڕووسیا ڕاگەیاند و ئەوەش ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕی لەدوای هەشت ساڵ بەهێزتر کرد.

ئەمڕۆ سوپای ئۆکرانیا ڕایگەیاند، “بەهۆی جوڵەی سەربازانی جوداخوازەوە لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا چەند پێکدادانێک ڕوویداوە و کوژرانی سەربازێکمان و برینداربوونی سەربازێکی جوداخوازی لێکەوتوەتەوە”.

ئەوە یەکەمین پێکدادانە لەدوای ساڵی 2014ەوە کاتێک ئاگربەست ڕاگەیەندرا، ئەوەش دەرگای لەسەر جەنگێکی نوێ لە سەرەتای ئەمساڵدا کردەوە.

قەیرانی ئۆکراین لە ساڵی 2014ەوە قوڵتربوویەوە، کاتێک ڕووسیا دەستوەردانی سەربازی لە ئۆکراین کرد و پشتگیری جوداخوازانی ئەو وڵاتەی کرد.

تا ئێستا بەهۆی پێکدادانەکانی نێوان جوداخوازانی ئۆکراین و سوپای وڵات زیاتر لە 10 هەزار کەس کوژراون.

لەماوەی ڕابردوودا ئۆکرانیا داوایکرد کە ببێتە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا و پەیمانی ئەتڵەسی باکور (ناتۆ) ئەوەش بەمانای نزیکتربوونەوەی هێزەکانی ناتۆ دادەنرێت لە سنوورەکانی ڕووسیا، بۆیە ئەو وڵاتە هێزی زیاتری کۆکردەوە و پێشتر والێکدرایەوە کە ڕووسیا هێرشدەکاتە سەر ئۆکرانیا.

ناوەڕۆکی گفتوگۆکەی پوتین و بایدن

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) 2022ی پریمەرلیگ بە بردنەوەی سیتی لە ئارسیناڵ دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

دهۆك.. شه‌ڕه‌چه‌قۆ و یاریی ئاگرین حه‌وت كه‌سى برینداركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share