بەرەبەیانی ئەمڕۆ رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە گەراجی (عەلی شاكر) لە رێگەی گوێر نزیک گوندی جمکە روویدا.
ئاگرەكە زیانی بە هەندێك ئۆتۆمبێلی تانكەر و بارهەڵگر و دار و زەوی كشتوكاڵی گەیاندووە.
بەرگریی شارستانیی هەولێر وێنەكانی بڵاوكردەوە و وەك دەردەكەوێت لەلایەن تیمەكانیانەوە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكراوە.