وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئاگرەكەی چیای وێڵەیەر لە سلێمانی كۆنترۆڵكرا و تائێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزاندراوە.
ئارام عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە چیای وێڵەیەر لە سلێمانی كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی دەستبەجێ گەیشتنە شوێنەكە ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكرد.
وتیشی، “تائێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزاندراوە و ئاگرەكە تەنها پووش و پاوانی ئەو ناوچەیەی سووتاندووە”.