كارلۆ ئەنچیلۆتی-ی راهێنەری ئیتاڵی و بەڕێوەبەری هونەریی تیمی ریال مەدرید رایگەیاند، لە یانەی شاهانە واز لە كاری راهێنەرایەتی دەهێنێت و راهێنان بە هیچ تیمێكی دیكە ناكات دوای رۆیشتنی لە كاری راهێنەرایەتیی یانەكە.
ئەنچیلۆتی سەركەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی هەردوو پاڵەوانێتیی سوپەری ئیسپانی و خولی ئیسپانی لەگەڵ ریاڵ مەدرید، رۆژی شەممەش یاریی كۆتایی یانە پاڵەوانەكان ئەنجامدەدات.
ئەنچیلۆتی لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، “لە ریاڵ مەدرید واز لە راهێنەرایەتی دەهێنم، راهێنەرایەتی هیچ تیمێكی دیكە ناكەم پاش رۆیشتنم لێرە”.
دەربارەی داڤید-ی كوڕیشی، ئەنچیلۆتی وتی، بە دڵنیاییەوە لە ساڵانی داهاتوودا دەبێتە راهێنەر، بەردەوامیش هاوشانی دەمێنێتەوە تا ئەوكاتەی راهێنەری ریاڵ مەدرید بێت.
گرێبەستی كارلۆ ئەنچیلۆتی لەگەڵ یانەی شاهانە لە كۆتایی وەرزی 2026 تەواو دەبێت، واتە دوو وەرزی لەگەڵ یانەكە ماوە، ئەمەش پاش نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لە ماوەی رابردوودا.