ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەر بە بانكیكردنی مووچە بەم شێوەیەی ئێستا بێت بە 40 ساڵی دیكە تەواو دەبێت.
د. شێركۆ جەودەت ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بە ئاگاداربوون لە وردەكارییەكان پێمان دەڵێت بە بانكیكردنی مووچە بەم شێوەیەی ئێستا زیاتر لە 40 ساڵی دەوێت كە لە بنەڕەتدا شەش زانیارییە تاوەكو بدرێتە بانكی تی بی ئای و هەموو فەرمانبەرێك دۆسیەی هەیە و دەتوانرێت زانیارییەكان بدرێت بە بانكی تی بی ئای.
وتیشی، “حكومەتی هەرێم دەیەوێت پارەی بە كاش بۆ رەوانەبكرێت و خۆی دابەشیبكات، هەرچەندە دادگای فیدراڵیی عێراق روونكردنەوەیداوە كە تا ئەو كاتەی مووچە بە بانكی دەكرێت ناردنی پارە بە شێوەی كاش بەردەوامبێت ئەو روونكردنەوەیەش بۆ ئەوە بووە كە مووچەخۆرانی هەرێم زەرەرمەندنەبن”.