گەنجێکی تەمەن 34 ساڵ لە ئاوی زێی بچووکدا خنکا

ئەمڕۆ هەینی گەنجێک بەهۆی نەشارەزایی لە مەلەکردندا لە ئاوی زێی بچووکدا خنکا و دوای چەند کاتژمێرێکیش توانرا تەرمەکەی دەربهێنرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی کۆیە بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 3:00 ی دواینیوەڕۆ هاوڵاتییەک بە ناوی (زانست ئەمیر عەلی) تەمەن 34 ساڵ، خەڵکی قەزای کۆیە و نیشتەجێی دانیشتووی گەڕەکی هاموون لە کاتی مەلەکردن لە زێی بچووک لە گوندی کانی بی بە هۆی نەشارەزایی  لە مەلەکردندا خنکا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “توانراوە تەرمەکەی دەربهێندرێتەوە و ڕادەستی کەسوکارەکەی بکرێتەوە”.

داواشیکرد، “خەڵكی سنوورەکە و گەشتیاران دوور بکەونەوە لە مەلەکردن لە ئاوی زێی بچووک بەمەبەستی پاراستنی گیانیان”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی: پیسکردنی ئاوی دەریاچەی دووکان کێشە بۆ دابەشکردنی ئاو دروستدەکات

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بڵاویکردەوە، پیسکردنی ئاوی دەریاچەی دووکان لەلایەن گەشتیارانەوە کێشە بۆ دابەشکردنی ئاوی هاوڵاتییان دروستددەکات. بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی…
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: ئەو لایەنەی جێگیرکردنی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە دەکات بە دەستکەوتی خۆی ئەندامی لە لیژنەی دارایی نییە

د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، جێگیرکردنی گەڕاندنەوەی %10 ی پاشەکەوتی مووچە دەستکەوتی فراکسیۆنی یەکێتییە و ئەو…
Total
0
Share