پێدانی دۆلار بە نرخی رەسمی لە هەرێمی كوردستان خرایە بواری جێبەجێكردنەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حاجییانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر دەتوانن لە وەرگرتنی دۆلار بە نرخی رەسمیی بانكی ناوەندیی عێراق لە لقەكانی بانكی تی بی ئای لە سلێمانی و هەولێر سوودمەندببن.

دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئاماژە بە نووسراوی بانكی ناوەندیی عێراق كە لە 22 و 23ی ئەم مانگە ئاراستەی بانكە ناوەندییەكان كراوە حاجییانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر دەتوانن سوودمەندبن لە گۆڕینەوەی دراوی عێراقی بە دۆلاری ئەمریكی و هەر حاجییەك دەتوانێت بڕی سێ هەزار دۆلار بە نرخی رەسمی سوودمەندبێت.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، “لە نووسراوەكەدا هاتووە كە هەموو رۆژانی هەفتە بە ڕۆژانی هەینی و شەممەشەوە پێویستە لقەكانی بانكەكە تا كاتژمێر 8ی شەو دەوامبكەن بەمەبەستی راییكردنی مامەڵەی حاجییانی هەردوو گەشتی وشكانی و ئاسمانی.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: هەنگاوی باش بە ئاراستەی چارەسەركردنی كێشەی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نراوە

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کوردستان لە حوزەیراندا 15 ملیۆن بەرمیل نەوتی بە داهاتی نزیکەی دوو ملیار دۆلار هەناردە کردووە

کۆمپانیای (tankertrackers)ی جیهانی ئاشکرایکردووە، هەرێمی کوردستان لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا نزیکەی 15 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە، داهاتەکەشی زیاتر…
Total
0
Share