پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە لە دادگای لێكۆڵینەوەی دەربەندیخان داواكراوبوون.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکان لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی دەربەندیخانەوە بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی داواكراوبوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر راگیراون و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێن .

بابەتی پێشتر

پرۆژەی پردی نوێی دەربەندی رانیە کرایەوە

بابەتی دواتر

لیژنەی دارایی میوانداریی وەزیرانی دارایی و پلاندانان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share