حاکم والی ئێناخی گەڕایەوە ناو ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

حاکم والی ئێناخی رایگەیاند، ئەژی ئەمین بۆ ماوەیەک توانیویەتی بەلاڕێیاندا بەرێت.

حاکم والی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئەژی ئەمین ئێمە و هەموو ئەو کەسانەی ئێستا کە لای ماونەتەوە بەکاریدەهێناین بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامی هەرێمی کوردستان و تێکدانی ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان”.

باسیلەوەشکرد، “دوای بەرجەستەبوونی کارە گوماناوییەکانی، بڕیارماندا چیدی بەشێک نەبین لە جێبەجێکردنی ئەجێندای خیانەتکارانەی ئەژی و بە گژیدا بچینەوە و لەناو یەکێتی بەردەوامی بە خەباتی خۆمان بدەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەلەڤیزیۆنی رەسمیی ئێران: بەهۆی بۆردومانی بۆکانەوە زیانێکی زۆر بەر ماڵەکان کەوتووە

تەلەڤیزیۆنی رەسمیی ئێران بڵاویکردەوە، شاری بۆکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە چڕی بۆردومانکراوە و بەهۆیەوە بینا، ماڵ و دامەزراوەکانیش…
Total
0
Share