پرۆژەی پردی نوێی دەربەندی رانیە کرایەوە

لە رێورەسمێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەچوو پردی نوێی رانیە بەرووی هاوڵاتییاندا کرایەوە.

دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە وتارێکدا کە لە رێورەسمی کردنەوەی پردی نوێی دەربەندی رانیە پێشکەشیکرد رایگەیاند، سەرەڕای کارئاسانی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان و جوتیاران و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان، لەڕووی ئابووری و گەشتیارییشەوە بایەخی گەورەی هەیە، ناوچەکانی دەڤەری مەرگە بە پشدەر و بیتوێنەوە دەبەستێتەوە.

پردی نوێی دەربەندی رانیە درێژییەکەی 420 مەترە و بەرزییەکەی 21 مەترە و پانییەکەی 15 مەترە، بەگوژمەی 12 ملیار و 416 ملیۆن و 378 هەزار دینار دروستکراوە.

بابەتی پێشتر

وردەکاریی دابەشکردنی 45 یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى كاره‌با: 80%ی كێشه‌ى هاوڵاتییانمان چاره‌سه‌ركردووه‌

وه‌زاره‌تی كاره‌باى هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ڕێگه‌ی سیسته‌می خزمه‌تگوزاریی سكاڵای ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌، 80%ی كێشه‌ی هاوڵاتییان چاره‌سه‌ركراون. وه‌زاره‌ته‌كه‌ له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌،…
Total
0
Share