بڕیارێكی نوێ لە حكومەتەوە بۆ گشت فەرمانبەران

سەرۆکی ئەنجومەنی گشتیی ڕاژە دەڵێت، دۆسیەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت بە ئەلیکترۆنی و ڕۆڵی گرنگی دەبێت له‌ ‌به‌رزكردنه‌وه‌ی پلەی فه‌رمانبه‌راندا.

سیراج بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی گشتیی ڕاژەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “فەرمانبەری ڕاستەقینە پێویستە شایستەی کارگێڕی و دارایی خۆی وەربگرێت” و وتی، كاری لە پێشینەی ئەنجومەنەكەیان بە ئەلیکترۆنیکردنی دۆسیەی فەرمانبەرانە.

سەرۆکی ئەنجومەنی گشتیی ڕاژە لێدوانی بۆ میدیای پارتی داوە و ڕایگەیاندووە، بە ئەلیکترۆنیکردنی دۆسیەی فەرمانبەران “بۆ شەفافکردن و ئاشکراکردنی ناڕێکییە کارگێڕییەکانە، بەم هەنگاوە فەرمانبەری بندیوار و فەرمانبەری شایستە لە یەكتر جیادەکرێنەوە”.

دووپاتیكردەوە كە پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی دۆسیەی فەرمانبەران دەستیپێکردووە و “لە تەمەنی ئەم کابینەیەدا پرۆسەكە تەواودەبێت”.

بەپێی وتەی سیراج بارزانی، دۆسیەی کەسیی فەرمانبەران کەموکوڕیی زۆری هەیە و زۆر فەرمانبەریش دۆسیەیان فەوتاوە، بەڵام بە ئەلیكترۆنیكردن دۆسیەكان لە فەوتان دەپارێزێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له‌ ڕۆژئاوا بەرامبەر ڕێكارەكانی “پارتی” لە فیشخاپوور، كاردانەوەی نواند

ئیدارەی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له‌ ڕۆژئاوای كوردستان له‌ سبەینێ چوارشەممەوە ده‌روازه‌ی سنووریی سێمالكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان داده‌خات، بڕیارەكە كاردانەوەیە بەرامبەر…
Total
0
Share