بەشی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، سبەینێ نیوەڕۆ تاوەکو ئێوارە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە.
لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆوە کەشناسیی هەرێم دەڵێت، ”ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرمی یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دۆینێ”.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوە کردووە، ”ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەکاتەکانی نیوەڕۆ تاوەکو ئێوارە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم، پلەکانی گەرمیش دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.