بڕیارێكی عێراق لەبارەی پێدانی دۆلار بە نرخی رەسمی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حاجییانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی حاجییانی عێراق دەتوانن لە وەرگرتنی بڕی سێ هەزار دۆلار بە نرخی رەسمی سوودمەندببن.

دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ماوەی چەند رۆژێكە لە پەیوەندیداین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە دەستەی باڵای حەج و عەمرەی حكومەتی عێراق بۆ ئەوەی حاجییانی كوردستان وەك سەرجەم حاجییانی عێراق سوودمەندبن لە گۆڕینەوەی دراوی عێراقی بە دۆلاری ئەمریكی كە بۆ هەر حاجییەك بڕی سێ دۆلار بە نرخی رەسمی دیاریكراوە.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، “لە لایەن دەستەی باڵای حەج و عەمرەی حكومەتی عێراقەوە پێیان راگەیاندنین كە حاجییانی كوردستانیش دەتوانن سوودمەندبن لە گۆڕینەوەی دراو بە نرخی رەسمی”.

ئاشكراشیكرد، بەهۆی ئەوەی دەستەی باڵای حەج و عەمرەی حكومەتی عێراق لەگەڵ بانكەكانی رەشید و رافیدەین هەماهەنگییان هەیە و لەلایەن ئەوانەوە باركۆدیان بۆ دیاریكراوە پێویستە لەو بانكانەدا بێت ئەگەرچی لقی ئەو بانكانە لە هەرێم نییە، بەڵام حاجییان دەتوانن لە بانكەكانی سنووری دەسەڵاتی حكومەتی عێراق سوودمەندبن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دەبێت حاجییان باركۆدیان پێبێت ناو و زانیارییان لەو باركۆدەدا هەیە و بەڵگەكانی گەشتی حەجییان پێبێت و لە ئێستادا باركۆدی ئەو حاجییانە نێردراوە كە بە رێگای وشكانی گەشتی حەج ئەنجامدەدەن.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی: نۆژەنكردنەوە و چاككردنی شەقامەكان بەردەوامە

بابەتی دواتر

ستران عەبدوڵا: یەكێتییە كە كایە و مایە و سایەمانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی ڕاگرتنی هاوڵاتییانی ناوەڕاست و خواری عێراق لە بازگەكانی هەولێر ڕوونكردنەوە دەدرێت

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی بازگه‌كان ڕایدەگەیەنێت، هەموو هاوڵاتییەکی خواروو و ناوەڕاستی عێراق بەڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و کاری پێویستیان بۆ…
Total
0
Share