سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی گەیشتە پارێزگای كەركوك، بڕیارە بەشداری لە ڕێوڕەسمێكدا بكات كە تایبەتە بە ساڵیادی كوژرانی قاسم سولەیمانی.
بە گوێرەی ئەو وێنانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتوون، ئەمڕۆ یەكشەممە 10ی كانونی دووەم، فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی گەیشتە پارێزگای كەركوك و لەلایەن ڕاكان جبوری-یەوە، پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت پێشوازی لێكرا.
لەبارەی هۆكاری سەردانەكەی بۆ پارێزگای كەركوك، تۆڕی میدیایی ئێستا زانیویەتی، بڕیارە ئەمڕۆ ڕێوڕەسم بۆ ساڵیادی كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندس لەو شارە بەڕێوەبچێت، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبیش بەشداری لەو ڕێوڕەسمەدا دەكات.