سێ هاوڵاتی لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا

ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای نێوان سەیدسادق و سلێمانی، گیانلەدەستدانی سێ هاوڵاتیی لێكەوتەوە.

بەڕێوەبەرێتیی هاتوچۆی سەیدسادق ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەیدسادق – سلێمانی نزیک گوندی کانی پانکە، ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا لە نێوان دوو ئۆتۆمبیل لە جۆرەکانی (پیکاب نیسان تاک قەمەرە و ئەڤیکۆ بارهەڵگر).

ڕووداوەكەی هاتوچۆ لە جۆری پێكدادان بووە و وەك بەڕێوەبەرێتیی هاتوچۆی سەیدسادق دەڵێت، ڕووداوەكە بووەهۆی گیانلەدەستدانی سێ هاوڵاتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری ڕێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی: ڕێگەکانی دەرەوەی شار دەکرێن بە دووساید

محەمەد جەلیل، بەڕێوەبەری ڕێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی، ڕایگەیاند، سەرجەم ڕێگەکانی دەرەوەی شاری سلێمانی دەکرێن بە دووساید. وتیشی، ئێستا…
Total
0
Share