بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی خستنەڕووی دۆلاری بڵاوکردەوە

بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەمڕۆ 281 ملیۆن دۆلاری بەکۆی گشتی خستووەتەبازاڕەوە و لەو بڕەش 25 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی خستنەڕووی دۆلاری بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە، 281 ملیۆن و 212 هەزار و 839 دۆلاری فرۆشتووە، لەو برەش 256 ملیۆن و 72 هەزار و 839 دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی بازرگانی بووە.

هاوکات، 25 ملیۆن و 140 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.

ئەمڕۆ بەهای دۆلار لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان تارادەیەک جێگیرە و 100 دۆلار هاوتای 145 هەزار و 400 دیناری عێراقییە.

 

بابەتی پێشتر

ئاگر لە گەنمی جوتیارانی گوندێكی پشدەر كەوتەوە

بابەتی دواتر

پڕۆژەیەکی ستراتیژی تایبەت بە کارەبا لە هەڵەبجە جێبەجێدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share