ئەمڕۆ ئاگر لە گەنمی جوتیارانی گوندێكی سنووری قەزای پشدەر كەوتەوە و لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە كۆنتڕۆڵكرا.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین رایگەیاند، رووداوەكە لە گوندی نورەدین-ی سەر بە قەزای پشدەر بووە.
ئەوەشی خستەڕوو، دوای ئاگاداركردنەوەیان بنکەی بەرگریی شارستانیی قەڵادزێ و مەفرەزەی راپەڕین، بە ھاوکاریی خەڵکی ناوچەکە توانییان ئاگرەکە بە ماوەی یەك چارەكە كاتژمێر کـۆنتڕۆڵ بکەن.