د. نەرمین مەعروف: پێشنیازەكەی یەكێتی لەبارەی بودجەی پارێزگاكانەوە پەسەندكرا

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە كۆبوونەوەكەی ئەمشەوی پەرلەمانی عێراقدا دەنگدرا لەسەر بڕگەی 8ی ماددەی 14 كە وەك پیشنیازی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشكەشكرابوو بە لیژنەی دارایی و تایبەتە بە پابەندكردنی حكومەتی هەرێم كە بەر لە هەر خەرجییەك پێویستە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دابەشبكات بە پێی یاسا بەركارەكان و بەشێوەیەكی دادپەروەرانە پشكی پارێزگاكانی هەرێم لە بودجە دابەشبكات.

وتیشی، “بە پێچەوانەوە سەرۆك وەزیرانی حكومەتی فیدڕاڵ پێویستە هەموو رێكارێك بگرێتەبەر بۆ جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی ئەم بڕگەیە بە گەرەنتی و پارەداركردنەوەكە”.

هاوكات د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “بڕگەی تایبەت بە مامەڵەی راستەوخۆی پارێزگاكان لەنێو بوجە پەسەندكرا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك ڕادەگەیەنێت

به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ چه‌ندین كه‌لوپه‌لی‌ بیناسازیی‌و كاره‌بایی، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد. بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە…
Total
0
Share