جووتیاران لەبارەی دروێنەکردنی گەنمەوە ئاگاداردەکرێنەوە

لەبارەی دروێنەکردنی گەنمەوە كشتوكاڵی هەولێر جووتیاران ئاگاداردەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، جووتياران و خاوەن دەڕاسەکان بەر لە دروێنەکردن هۆشیار بن:

1- پێویستە ئامێری ئاگرکوژێنەوە CO2 (6کغم) لە ناو دەڕاسەکاندا هەبێت.

2- نابێت بە هیچ شێوەیەک لەحیمکردن لە ناو کێڵگەی گەنم و جۆ ئەنجامبدرێت.

3- وشیاربوونی شۆفێری دەڕاسە لە کاتی بوونی هێڵی کارەبا لە ناو کێڵگە.

4- چاککردنی رێگای نێوان توخوبەکان و رێگای چوون بۆ سەر زەوییەکان بۆ ئاسان گەیشتنی تیمەکانی بەرگریی شارستانی.

5- پێویستە هەر دەڕاسەیەک بە بەردەوامی تانکەرێک ئاوی بە پڕی لەگەڵدا بێت لە کاتی ئیشکردندا و ترومپای ئاوی لەسەر بێت، بۆ ئەوەی لە کاتی روودانی هەر ئاگرێک بتوانن بە زووترین کات هەوڵی کونترۆڵکردنی بدەن.

6- شۆفێری دەڕاسەکان خۆیان بەدووربگرن لە جگەرەکێشان، ئەگەر کێشای نابێت فڕێی بداتە ناو کێڵگەکان.

7- هەبوونی ژمارەی تەلەفۆنی بنکەکانی بەرگریی شارستانی و تەلەفۆنە پێویستەکانی تر.

 

بابەتی پێشتر

لە دوورگەیەک ژمارەی پشیلە لە مرۆڤ زیاترە

بابەتی دواتر

قائیمقامیەتی دەربەندیخان لە بارەی رژانی رۆنی رەشەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share