لە 1/1/2023 دا زیاتر لە 150 منداڵ لە سلێمانی لەدایکبوون

تەندروستیی سلێمانی شەوی رابردوو ئاماری یەکەم رۆژی ساڵی نوێی لەدایکبوونی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە تەنها دوێنێ 162 منداڵ لە سلێمانی لەدایکبوون.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، لە سەرجەم نەخۆشخانە تایبەت و حکومییەکاندا لە 1/1/2023دا 162 منداڵ لە هەردوو رەگەز لەدایکبوون.

بەپێی ئامارەکە کۆی گشتیی لەدایکبوونی کوڕ لە سلێمانی 74 لەدایکبوون بووە و ژمارەی لەدایکبوونی کچ لە دوێنێدا 88 حاڵەت بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بارەگای بارزانی: دیداری مێری ئەمساڵ نەیتوانیوە ڕەچاوی فرەلایەنیی سیاسی بکات

بارەگای بارزانی ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی بەڕێوەچوونی دیداری مێری 2026 بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕەچاوی فرەلایەنیی سیاسی نەکراوە. لە ڕاگەیەندراوەکەی بارەگای…
Total
0
Share