لە دوورگەیەک ژمارەی پشیلە لە مرۆڤ زیاترە

ژمارەی پشیلەکان لە دوورگەیەکی بچووک لە کەناراوەکانی باکووری رۆژهەڵاتی ژاپۆن لە ژمارەی مرۆڤ زیاترە.

لە دوورگەکەدا شوێنێک هەیە بە ناوی “نیکۆ جینجا”، یان مەزارگەی پشیلە، کە پشیلە وەک فریشتەی پارێزەری تاشیرۆجیما (ناوی ناوچەکە) وێنا دەکات.

تاشیرۆجیما بەشێکە لە شاری ئیشینۆماکی سەر بە پارێزگای میاگی لە ناوچەی تۆهۆکو، کە بەهۆی بومەلەرزەیەکی گەورەوە بە گوڕی 9.0 پلە لە 11ی ئازاری 2011دا ناوبانگی دەرکرد.

زیاتر لە 100 پشیلە لە تاشیرۆجیما دەژین، لەگەڵ نزیکەی 50 کەس.

بەپێی ئەفسانەیەک، ئەو دوورگەیە  بە هەبوونی کرم  بەناوبانگ بووە، جوتیارانیش پشیلەیان بەخێوکردووە بۆ دوورخستنەوەی مشک و پاراستنی بەرووبوومەکانیان لە کرم.

هەروەها ماسیگرانی دوورگەکە بە شێوەیەکی نەریتی پێیان وایە کە پشیلە بەختێکی باش دەهێنێت، لەنێویاندا بڕێکی زۆری ماسی.

بەپێی ئەفسانەیەکی دیکە، هەندێک لە ماسیگرەکان چاودێریی هەڵسوکەوتی پشیلەکان دەکەن بۆ ئەوەی پێش ئەوەی بەرەو دەریا بڕۆن دۆخی کەشوهەوا بزانن.

بەدرێژایی رێڕەوێک کە نزیکەی دوو کیلۆمەتر لە نێوان دوو بەندەری دوورگەکەدا درێژ دەبێتەوە، پشیلەکان هاتووچۆ دەکەن و تێکەڵ بە یەکتر دەبن.

لە دوورگەکەدا کافێ و هۆتێل کەمن، کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێلی کرێ و بەنزینخانە و گواستنەوەی گشتی نییە و گەشتیاران تەنیا دەتوانن بە پێ بەسەر گردەکانی دوورگەکەدا بڕۆن.

زۆربەی پشیلەکان بە گەشتیاران راهاتوون، هەندێکیان لە هەموو دوورگەکەدا دەبینرێن.

 

 

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە تاران

بابەتی دواتر

جووتیاران لەبارەی دروێنەکردنی گەنمەوە ئاگاداردەکرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share