وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەستی بە کارەکانی کردەوە

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست دەستی بە ئەرکەکانی کردووەتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئەوەی خستووەتەڕوو، ”لۆید ئۆستن چارەسەری پزیشکیی پێویستی وەرگرتوە کە پەیوەندی بە شێرپەنجەی پرۆستاتەکەیەوە هەبوو و کۆشی سپی و کۆنگرێسیش لەو بارەیەوە ئاگادارکراونەتەوە”.

دەشڵێت، ”ئێستا وەزیری بەرگری گەڕاوەتەوە ماڵەوە و هیچ گۆڕانکارییەک لە خشتەی رەسمی کارەکانیشیدا نەکراوە”.

وەزیری بەرگریی ئەمریکا بەهۆی توشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی پڕۆستات بۆ ماوەیەکی کاتی دەسەڵاتەکانی خۆی رادەستی کاپلین هایکسی جێگری کرد پێش ئەوەی چارەسەری پزیشکی وەربگرێت.

ئەو وەزیرەی ئەمریکا لە سەرەتای ئەمساڵدا رەخنەی زۆری لێگیرا بەهۆی ئەوەی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکەی و سەردانکردنی نەخۆشخانەی بە نهێنی هێشتبووەوە.

بابەتی پێشتر

لە سنووری کەرکوک ئاگرکەوتەوە و نزیکەی 15 دۆنم دەغڵودانی جوتیاران سووتا

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ خۆڵبارین دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share