لە سنووری کەرکوک ئاگرکەوتەوە و نزیکەی 15 دۆنم دەغڵودانی جوتیاران سووتا

لە گوندێکی سنووری پارێزگای کەرکوک ئاگرکەوتەوە، و نزیکەی 15 دۆنم لە دەغڵودانی جوتیاران سووتا.

موسا کازم، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک، رایگەیاند، بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لەدەغڵودانی جوتیاران لە گوندی عەلاوە مەحمودی سەر بە قەزای دووبزی باکووری خۆرئاوای پارێزگای کەرکوک کەوتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنتڕۆڵکرا، بەڵام نزیکەی 15 دۆنم لەدەغڵودانی جوتیاران سووتا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایان: هەر فەرمانبەرێکی هەرێم دوو بۆ سێ پلەبەرزکردنەوەی فەوتاوە

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، رایدەگەیەنێت، “هەر فەرمانبەرێکی هەرێم دوو بۆ سێ پلەبەرزکردنەوەی فەوتاوە”. عەبدولواحید محەمەد، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی…
Total
0
Share