دەربەندیخان.. دەستبەسەر دوو تانكەردا گیرا

بەهۆی رژانی نەوتی رەش لێیانەوە هاتوچۆی دەربەندیخان دەست بەسەر دوو تانكەردا دەگرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، كاتژمێر 1:30 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو تانكەر بڕێكی زۆر نەوت-یان لە نزیك گوندی سێدارە لە سنووری قەزای دەربەندیخان تا هەورازی نزیك گوندی قاشتی رشت و بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك ئاستەنگی زۆریان بۆ رێگای دەربەندیخان-زەڕایەن دروستكرد.

ئەوەشی خستەڕوو، تیمی ئێشکگری بەڕێوەبەرایەتییان دەستی بەسەر تانکەرەکاندا گرت و، تەواوی نەوتی سەر رێگاكەشیان خۆڵڕێژ كرد بەمەبەستی پاراستنی گیانی شۆفێران و رێگری لە تووشبوونیان بە رووداوی هاتوچۆ.

هاتوچۆی دەربەندیخان روونیشیكردەوە، لە پاش شەش کاتژمێر رێگاکە ئاسایی بووەوە.

 

بابەتی پێشتر

خووساندنی برنج بۆ ماوەی چوار کاتژمێر دەبێتە هۆی دابەزاندنی ئاستی شەکری خوێن

بابەتی دواتر

باشترین خواردن بۆ كاتی تاقیكردنەوەكان كامەیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share