لە هەولێر هەڵمەتی دەستگیرکردنی دەرۆزەکارەکان دەستپێدەکات

بە بڕیاری پارێزگاری هەولێر لە ئەمڕۆوە دەرۆزەکار و فاڵگرەوە و ئەوانەى لە بەردەم پیشانگاکانی فرۆشتنى ئۆتۆمبێل کاردەکەن و لە ترافیكەکان کەلوپەل دەفرۆشن دەستگیردەکرێن.

پارێزگاری هەولێر بڵاویکردەوە، لە سەر داواکارى و گلەیی و گازندەى هاوڵاتییان و لە پێناو نەهێڵانى دیاردەى ناشارستانى و لە چوارچێوەی هەڵمەتی رێگەگرتن لە رووداوى نەخوازراو و دوور لە ئادابى گشتی و بەهۆی سەرپێچیی و پابەندنەبوون بە بڕیار و رێنمایەکان، لە ئەمڕۆوە چوارشەممە لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە هەڵمەتی دەستگیركردنى دەرۆزەکار و فاڵگرەوە و هەموو ئەوانەى لە بەردەم پیشانگاکانی فرۆشتنى ئۆتۆمبێل کاردەکەن و ئەو منداڵ و تازەلاوانەی لە ترافیكەکان کەلوپەل دەفرۆشن دەستیپێکرد.

ئاشکراشیکرد، هەڵمەتەكە بەردەوام دەبێت و سەرجەم ئەو ژنانەی بە بیانووی دەرۆزەکردن و فاڵگرتنەوە لە ناوچەی پیشەسازیی باشوور و باکوورى شارى هەولێر هەن دەستگیردەكرێن و رێكاری یاساییان لە بەرمبەردا دەگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: رۆژانی هەینی و پشووەکان هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغەیە

هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، تاوەکو مانگی تشرینی دووەم، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە چەند شوێنێک قەدەغەیە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
Total
0
Share