عێراق چەند پارچە شوێنەوارێکی لە سویسرا وەرگرتەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق لە سویسرا چەند پارچە شوێنەوارێکی سەردەمی ئاشورییەکانی وەرگرتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە سویسرا سێ شوێنەواری مێژوویی عێراقی لە سویسڕا وەرگرتەوە لە چوارچێوەی هەوڵە دیبلۆماسییەکان بۆ وەرگرتنەوەی کەلوپەلی دێرینی عێراق کە بە قاچاخ براونەتە دەرەوە لە رابردوودا.

وەرگرتنەوەی پارچە شوێنەوارەکان لە ئیلیزابێس بوم شانیدر، وەزیری ناوخۆی سیوسرا بووە، وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە وەزارەت لە هەوڵدایە بۆ گەڕاندنەوەی زۆرترین شوێنەواری عێراق.

ئەو سێ شوێنەوارە، یەکێکیان پەیکەری خوداوەندی خۆری ئاشوورین و دوو دیوارە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشوورییەکان و پێش زایین.

لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا وەزارەتی دەرەوە دەیان پارچەی شوێنەواریی لە حکومەتی سویسرا وەرگرتووە.

بابەتی پێشتر

زانکۆیەکی هەرێم یەکەمەکانی شەش ساڵی رابردوو ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

لە کاتی پێوەدانی دووپشک دەبێت چی بکرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share