شاخەوانێكی كورد ئاڵای كوردستانی گەیاندە لوتكە چیای ئیڤرێست و یەكێتیی شاخەوانان دەڵێت، یەكەم شاخەوانی كوردە بگاتە ئەو لوتكە بەرزە.
یەکێتیی شاخەوانانی کوردستان رایگەیاند، شاخەوانێکی خەڵكی زاخۆ بە ناوی (دادڤان عسمەت) وەک یەکەم کورد لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، توانی بگاتە لوتکەی چیای ئیڤرێست لە هیمالایە و ئاڵای کوردستان لە لوتکەی چیاکە هەڵبکات.
ئیڤرێست بە بەرزترین لوتکەی چیا لە جیهاندا دادەنرێت، دەکەوێتە سنووری نێوان چین_نیپاڵ_هیندستان، بەرزییەکەشی دەگاتە 8.844.86 مەترە و بووەتە جێی سەرنجی زۆرێک لە شاخەوانە سەرکێش و بەناوبانگەکان.