كۆرۆنا لە هەرێم.. 778 توشبوو چاكبوونەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 570 توشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركراوە، لەبەرامبەریشدا 778 توشبوو چاكبوونەتەوە و هەشت كەسی دیكەش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هەرێم، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكرەدەوە و بەگوێرەی ئامارەكەش لەو ماوەیەدا پشكنینی كۆرۆنا، بۆ حەوت هه‌زار و 774 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و 570 توشبووی دیكە تۆماركراوە، 778 تووشبووش له‌ ڤایرۆسەكە چاكبوونه‌ته‌وه و هەشت كەسی دیكەش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە‌.

بەگوێرەی داتاكانی وەزارەتی تەندروستی، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەوە تائێستا 174 هەزار و 881 توشبوو لەهەرێم تۆماركراوە، لەو ڕێژەیەش 162 هەزار و 674 توشبوو چاكبوونەتەوە و چوار هەزار و 339 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانایان هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی پەتایەکی جیهانی دەدەن
بەهۆی توێژینەوە لە ڤایرۆسە نامۆکان

راپۆرتێک ئاشکرایدەکات، لێکۆڵینەوە زۆرەکانی زانایانی بواری ڤایرۆسناسی لە ڤایرۆسە جۆراوجۆرەکان مەترسی بڵاوبوونەوەی پەتای جیهانی دروستکردووە. رۆژنامەی واشنتۆن پۆست…
Total
0
Share