توشبوون و گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە هەرێم كەمیكردووە

لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 156 توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراوە و چاكبوون لە نەخۆشییەكەش نزیكەی دوو هێندەی ئەو ژمارەیەیە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەمڕۆ شەممە 19ی كانونی یەكەم ئاماری 24 كاتژمێری تایبەت بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد، سێ هەزار و 687 پشكنینی نوێ ئەنجامدراوە و لەو ژمارە 156 توشبووی نوێ تۆماركراوە.

توشبووان بەپێی شارەكان بەمجۆرەیە، (دهۆك 107، سلێمانی 36، گەرمیان 8، هەولێر 3 و هەڵەبجە 2) لە ڕاپەرین-یش هیچ توشبوویەكی نوێ تۆمارنەكراوە.

هەر لەو ماوەیەدا 281 توشبوو چاكبونەتەوە، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە و چوار توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

كۆی گشتی توشبووانی كرۆنا لە هەرێم گەیشتە 101 هەزار و 543 كەس لەو ژمارەیە 66 هەزار و 401 توشبوویان چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 322 توشبووش چاكبوونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەترسیی دزەکردنی هەیە
تەندروستیی جیهانی داوا لە ئۆکرانیا دەکات میکرۆبە مەترسیدارەکان لە تاقیگەکاندا ‏لەناوببات

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئامۆژگاریی زۆر بەهێزی ئۆکرانیا دەکات بە لەناوبردنی ئەو میکرۆبانەی زۆر مەترسیدارن و هۆکاری نەخۆشین لە…
Total
0
Share