د. بڕیار رەشید: خشتەكانی بودجە بە شێوەیەك گۆڕانكاری تێداكراوە كە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێمدایە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، خشتەكانی بودجە بە شێوەیەك گۆڕانكاری تێداكراوە كە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێمدایە و ئەوەی گرنگە بەو شێوەیەی خشتەكە ئامادەكراوە لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەندبكرێت.

د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، خشتەكانی بودجە بە شێوەیەك گۆڕانكاری تێداكراوە كە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێمدایە و بە جۆرێك كە پشكی هەرێم 20 ترلیۆن دینار دانراوە و 9 ترلیۆن و 556 ملیار بۆ مووچەخۆران و دوو ترلیۆن و 20 ملیار دینار بۆ مووچەی چاودێریی كۆمەڵایەتی کە 11 ترلیۆن دینار دەكات و واتا مانگانە 964 ملیار دینار بۆ مووچە تەرخانكراوە.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە و وتیشی، ” ئەوەی گرنگە بەو شێوەیەی خشتەكە ئامادەكراوە لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەندبكرێت بۆیە پێویستە كورد یەكڕیزبێت”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی هەرێم: دووەمین لیستی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ بانكی بازرگانیی عێراقی نێردرا

بابەتی دواتر

دەزگای ئاسایشی هەرێم: پاش رووبەڕووبونەوە دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share