بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج بڕیاری كۆتایی درا

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، بۆ مووچەی مانگی پێنج دوو لیستی مووچە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەكانەوە ئامادەكراوە و ئاراستەی وەزارەتی دارایی هەرێم دەكرێت و دەنێردرێت بۆ وەزارەتی دارایی عێراق.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، دوو لیستی فەرمانبەران و مامۆستایان بۆ مووچەی مانگی پێنج ئامادەكراوە كە یەكێكیان بە پلەبەرزكردنەوەوەیە و ئەوەی دیكەیان بەبێ پلەبەرزكردنەوەوەیە و بە زمانی عەرەبی ئامادەكراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لیستی مووچە لە هەولێر وردبینی تێدا دەكرێت و دەنێردرێت بۆ وەزارەتی دارایی عێراق كە بڕیاری كۆتایی لەبارەوە دەدرێت.

بابەتی پێشتر

نەرمین مەعروف: لە بودجەی ساڵی 2024دا بەهای 100 دۆلار بە 130 هەزار دیناری عێراقی جێگیركراوە

بابەتی دواتر

وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share