پۆلیسی کەرکوک: ئەو ئۆتۆمبێلەی وەزارەتی دارایی کە وەرگەڕا هیچ پارەیەکی تێدا نەبووە

فەرماندەی پۆلیسی گشتیی کەرکوک: ئەو ئۆتۆمبێلەی وەزارەتی دارایی کە وەرگەڕا هیچ پارەیەکی تێدا نەبووە

بەیانی ئەمڕۆ لە نزیک گوندی چیمەنی لە سنووری پارێزگای کەرکوک ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بە گواستنەوەی پارە وەرگەڕا و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.

لیوا کاوە غەریب فەرماندەی پۆلیسی گشتی کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیەند، “ئۆتۆمبێلەکە تایبەتە بە گواستنەوەی پارە و خاوندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمڕۆ لە نزیک گوندی چیمەن وەرگەڕاوە و دوو کەس تێیدا برینداربوون”.

ئاشکراشیکرد، “ئۆتۆمبێلە هیچ بڕە پارەیەکی تێدا نەبووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارینی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کاریگەریی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی رووی لە ناوچەکانمان کردبوو کۆتاییدێت. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی…
Total
0
Share