پۆلیسی سلێمانی: لەسەر دزینی ئۆتۆمبێل دوو تۆمەتبار دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر سكاڵای دوو هاوڵاتی و لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێلی سەر بە بەشی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیمان، دوو تۆمەتبار دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی دوو هاوڵاتی سكاڵایان تۆماركرد كە دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریان لێدزراوە، بڕیاری دادوەر بۆ دۆسیەكە وەرگیرا و هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد، سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێلەوە دوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەكاندا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا تۆمەتباران (ا، ح، ح لەدایكبووی 2003/ ز، ع، ص لەدایكبووی 2004 ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان، ئۆتۆمبێلەكان رادەستی خاوەنەكانیان دەكرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێریی دارایی عێراق هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی رادەستکردنی داهاتە نەوتییەکانی هەرێمی دەستپێکرد

دیوانی چاودێریی دارایی عێراق رایگەیاند، هەنگاوەکانی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە رادەستکردنی داهاتە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان…
زیاتر ببینە

پەرلەمان گرانیی بەنزین بێ ئامادەبوونی وەزیری پەیوەندییدار تاوتوێدەكات

ڕۆژی سێشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە، بێ ئامادەبوونی وەزیری سامانە سروشتییەكان، پرسی گرانبوونی سووتەمەنییەكان تاوتوێدەكرێت. د.رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی…
Total
0
Share