ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “بانکەکانی هەژماری من نە فیدراڵین و نە سەر بە حکومەتی عێراقن”.
جەمال کۆچەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو بانکانەی لەچوارچێوەی پرۆژەی هەژماری من هەژمار بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دەکەنەوە نە فیدراڵین و نە سەر بە حکومەتی عێراقن.
جەمال کۆچەر، دەشڵێت، دادگای فیدراڵی بە روونی باسی لەوە کردووە کە تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە رێگەی بانکە فیدراڵی و حکومییەکانی دەرەوەی هەرێم دەبێت.
ئاماژە بەوەش دەکات، “خودی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند کە بانکی TBI تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەکات”.