هاتوچۆی هەولێر شۆفێرانی بارهەڵگر ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر دەکاتەوە رۆژانی هەینی رێگانادرێت لە رێگای هەولێر بەرەو شەقڵاوە و ناوچە گەشتیاری و سەیرانگاکان هاتووچۆ بکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر دەکەینەوە کە رۆژانی هەینی لەکاتژمێر 8:00ی بەیانی تا کاتژمێر 8:00ی بەیانی رۆژی شەممە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر له رێگای هەولێر بەرەو شەقڵاوە بە ئاڕاستەی تونێلی پیرمام و شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان قەدەغەدەکرێت و نابێت بارهەڵگرەکان بەم رێگایانەدا هاتووچۆبکەن.

ئاشکراشیکرد، ئەم بڕیارە بەردەوامیی دەبێت تا ئەو کاتەی رێگای گونجاو بۆ هاتووچۆی بارهەڵگرەکان دابیندەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی کەمتەرخەمییەوە کارکردن لەو پرۆژەیە راگیرا کە سەرەتای ئەم هەفتەیە کرێکارێک تێیدا گیانیلەدەستدا

سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی رایدەگەیەنێت، بەهۆی کەمتەرخەمی و نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی تێیدا کارکردن لەو پرۆژەیەدا راگیراوە کە سەرەتای…
Total
0
Share